بۆچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راسته‌وخۆ سه‌ردانی شاری سلێمانی نه‌كرد ؟

22/01/2019 - 16:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئه‌گه‌ر چی بریار بوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راسته‌وخۆ سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆربه‌ندی ئابوری بازرگانی هه‌رێم و ئێران بكات ، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم فشار  دەخاتە سەر بەرپرسانی ئێران تا وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەبەغداوە راستەوخۆ سەردانی سلێمانی نەكات .

بەگوێره‌ی  ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەست ماڵپه‌ری زەمەن كەوتوە، بڕیاربو محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران راستەوخۆ لە بەغداوە بگاتە سلێمانی بۆ بەشداریی كردن لە كۆڕبەندی بازرگانی و ئابوری سلێمانی و تاران و سەردانی هەولێر لەكارنامەی زەریفدا نەبوە، بەڵام نێچیرڤان بارزانی بەپەلە تەداخولی كردوە و داوایكردوە وەزیری دەرەوە و شاندی یاوەری یەكەمجار سەردانی هەولێر بكات و دواتر بچێتە سلێمانی.

 سەرچاوەكە ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، نێچیرڤان بارزانی به‌ به‌رپرسانی ئێرانی راگه‌یاندوه‌، قبوڵ ناكەین راستەوخۆ جەواد زەریف بچێتە سلێمانی، چونكە هەولێر پایتەختی هەرێمە،  دواتر بەپەلە ژوری بازرگانی و پیشەسازی و سەرمایەداران و وەبەرهێنەران لە هەولێر كۆكراونەتەوە و كۆڕبەندێكی بەپەلەی ئابوریی رێكخراوە.

دوای سەردانەكەی بۆ هەولێر،  قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران داوایكردوە، جەواد زەریف و شاندی بازرگانی بچنە سلێمانی و بەشداریی ئەو كۆڕبەندە بازرگانییە بكەن كە ماوەیەكی زۆرە ئامادەكاریی بۆ كراوە و بڕیاردراوە جەواد زەریف سەرۆكایەتی بكات.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، رۆژی (15)ی ئەم مانگە محەمەد جەواد زەریف و شاندێكی بازرگانیی ئێران لە بەغداوە گەیشتنە هەولێر و سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ لە هەولێر و دوانیوەڕۆكەشی لە سلێمانی بەشداریی كۆڕبەندی ئابوری و بازرگانیی هەرێمی كوردستان و ئێرانیان كرد.

 ن.ش