بۆئه‌وانه‌ی غه‌رامه‌ی ئۆتۆمبلیان زۆره‌، هاتوچۆی هه‌ولێر رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

22/01/2019 - 16:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ راگه‌یاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر باس  چۆنیەتی پێدانه‌وه‌ی  غەرامەكانی هاتوچۆ بە شێوەی قست ده‌كات.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر  ڕێكارەكانی چۆنیەتی پێدانی غەرامەكانی هاتوچۆ بە شێوەی قست ئاشكرا ده‌كات.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه‌،  دەبێت ئه‌وه‌ی سزاكه‌ به‌قیست ده‌داته‌وه‌ ده‌بێت ئۆتۆمبیله‌كه‌ی بەناوی خۆیەوەبێت .

هاتوچۆی هەولێر ڕێكار و شێوازی پێدانی غەرامەكەی بەم جۆرە رونكردۆته‌وه‌:

1ـ دەبێت بڕی غەرامەكە لە (500000) پێنج سەد هەزار دینار كەمتر نەبێت.
2ـ دەبێت ئەو كەسەی دەیەوێت قیستەكە بدات ئۆتۆمبێلەكەی بە ناوی خۆیەوە بێت یان بریكارنامەی بۆ كرابێت.
3ـ ئەو كەسەی دەیەوێت قیستەكە بدات دەببَت بەڵینامەیەك لە بەشی یاسایی هاتوچۆی هەولێر پڕ بكاتەوە و لەماوەی ساڵێك سزاكەی هەمووی بداتەوە و پاش ئەوە بەڵێننامەی لێ وەرناگیرێتەوە و هەروەها ماوەكەی بۆی درێژناكرێتەوە بە پێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت.
4ـ بڕینی وەصڵێك بە بڕی (3000) سێ هەزار دینار لە بەشی ژمێریاری.
5ـ ساڵنامەكە بەناو ناكرێت تاوەكو قیستەكە تەواو نەبێت.
6ـ ساڵنامەكە نوێ دەكرێتەوە بۆ ماوەی (1) یەك ساڵ تاوەكو قیستەكە تەواو دەبێت.
7ـ دانی قیستەكان بە شێوەی مانگانە دەبێت و خاوەنی ساڵنامە ئازادە لەوەی، كە بۆ هەر مانگێك بڕی چەند بدات.

ن.ش