عامری دەگاتە كەركوك

22/01/2019 - 19:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

وەك ڕێگرییەك لەبەردەم هەوڵی كورد بۆ گەڕانەوەی بۆ كەركوك بە پشتیوانی ئەمریكاو پارێزگاری كردن لەبەرژەوەندییەكانی ئێران لەشارەكە، سەرۆكی ڕێكخراوی بەدر سەردانی شارەكە دەكات.

درەنگانێكی شەوی رابردوو، (هادی عامی) سەرۆكی ڕێكخراوی بەدر سەردانی شاری كەركوكی كردووەو چاوی بە پارێزگار (راكان سەعید جبوری) كەوتووە.

پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت پشتیوانی لەهەوڵەكانی عامری كردووە بۆ هەماهەنگی و لێك گەیشتن و هاوكاری و پارێزگاری كردن لە یەكێتی عێراق.

 

ئـ . كـ