پەرلەمانتارێك : مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە بەبێ پاشەکەوت دابه‌ش ده‌كرێت

24/01/2019 - 10:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ماده‌ی‌ 10ی‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ په‌سه‌ند كرد كه‌ تایبه‌تە به‌ ناردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان.

له‌ دانیشتنی‌ شه‌وی رابردوو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ماده‌ی‌ 10ی‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ په‌سه‌ند كرد.

هه‌دار زوبێر بارزانى ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌فراكسیۆنى پارتى له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، دەنگ درا لەسەر بووچەی 2019 حکومەتی عێراق


ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئەوەی سودی بۆ ھەرێم تیادابوو ئەمانەن

١- ناردنی موچەی فەرمانبەران و برا پێشمەرگەکان بەبێ پاشەکەوت ( ئەگەر کێشەش بکەوێتە نیوان ھەولێر و بەغدا ) . ( م/١٠-ج ).
٢- شایستەی جوتیاران بۆ ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٥-٢٠١٦ ( م/٣٠ ).
٣- قەرەبووکردنەوەی کەس و کاری ( شەھیدان - برینداران-بێسەرو شوێنانی شەری داعش بەپێ یاسایی ژمارە ( ٢٠ لە ٢٠٠٩ ) و ( ١٦ لە ٢٠١٠ ) . ( م/ ٥-٧-٣ ) و ( ماددەیەکی نوێ ) لە بودجە .