ئه‌م توێژه‌ داوای دامه‌زراندن له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات

24/01/2019 - 15:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، داوامان له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كردووه‌ بۆ سه‌رجه‌م نوسینگه‌كانى كۆمسیۆن به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ فەرانبەر دابمه‌زرێن.

(رزگار حەمە) جێگری سه‌رۆكى كۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەكانی عێراق راگه‌یاند: كۆمسیۆن لە نوسراوێكى ره‌سمى داواى سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووه‌ فه‌رمانبه‌رى نوێ بۆ سه‌رجه‌م نوسیگه‌كانى كۆمسیۆن له‌ پارێزگاكان به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ دابمه‌زرێنێت.

ئه‌وه‌شی بۆدوارۆژ ئاشكرا كردوه‌، چاوه‌ڕێى ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كرێت و په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى (2019) ى عێراق ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه‌ ره‌تكرایه‌وه‌ ئه‌وا فه‌رمانبه‌ر به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێنێن، بۆ هه‌ر بنكه‌یه‌ك شه‌ش كارمه‌ند داده‌مه‌زرێنین، له‌شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆكیش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌بێت.

له‌شاره‌كانى هه‌رێم نزیكه‌ى 200 بنكه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان هه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌هه‌زار كارمه‌ندیان بۆ داده‌مه‌زرێندرێت و له‌هه‌ڵبژاردنى رابردووش زیاتر له‌ 49 هه‌زار كارمه‌ند بۆ چاودێكردیكردنى سندوقه‌كانى ده‌نگدان له‌هه‌رێم دانران.

 ن.ش