له‌ زۆنی زه‌رد به‌رپرسێكی یه‌كێتی ده‌ستگیر كرا

24/01/2019 - 15:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ هێزە ئەمنییەکانى قەزاى ئامێدى کادیرێکى یەکێتى لەسنورەکە دەستیگر دەکەن و بەرپرسانى ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌ینن،به‌ بێ پرسى دادوەر كادیره‌كه‌یان دەستگیرکراوە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌  مەڵبەندی ئاكرێی یه‌كێتی  ڕایگەیاند:دوانیوڕۆى ئەمرۆ پێنج شەممە هێزێكی ئەمنی لە ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاكرێ هەڵیان كوتایە سەر بارەگای كۆمیتەی دینارتەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بەرپرسی ئەو كۆمیتەیەیان بەناوی عاسف حسێن زێباری دەستگیر كرد، ئەو هێزەی پارتی بە بێ فەرمانی دادوەر و بەبێ ئاشكرا كردنی هۆكارەكەی به‌ر پرسه‌كه‌یان  دەستگیر كردوەو ناشزانرێت بۆ چ شوێنێك بردویانە .

ئەو سەرچاوەیە  ئه‌ه‌شی بۆ زه‌مه‌ن ئاشكرا كردووه‌، پێشتر ئاسایشی پارتی لە ئاكرێ چەند جارێك ئەو کادیرەى یەکێتیان بانگهێشتكردوەو تۆمەتی ئەوەی داوەتە پاڵی گوایە هاوكاری پارتی كرێكارانی كوردستان-پەكەكەى کردوە.

ن.ش