هه‌رێم پابه‌ندی بڕیاره‌كی به‌غدا نابێت

24/01/2019 - 15:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سه‌باره‌ت به‌ یه‌كخستنی تابلۆی‌ ئۆتۆمبێله‌كانی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ئیتحادیی ده‌دات به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هاتووچۆی‌ هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت ابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی به‌غدا نابین بۆ گۆڕینی‌ تابلۆ ئۆتۆمبێل.

لیوا عه‌بدولقادر عه‌زیز جێگری‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هاتووچۆی‌ هه‌رێم راگه‌یاند: ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی‌ له‌تابلۆی‌ ئۆتۆمبێله‌كانی‌ گشتی‌ و تایبه‌ت و كرێدا له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ ئیتحادییه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێوه‌ی پابه‌ندنابێت، پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ ئیتحادییه‌وه‌ داوامان لێكرا كه‌ تابلۆی‌ هه‌رێم و به‌غدا یه‌كبخرێت، به‌ڵام ئێمه‌ ره‌زامه‌ند نه‌بووین.

رونیشیكرده‌وه‌،"به‌غدا ده‌یه‌وێت پێدانی‌ تابلۆی‌ ئۆتۆمبێل له‌ هه‌رێم مه‌ركه‌زی بێت و له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ ئیتیحادییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ بكرێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات هه‌ركات به‌غدا بیه‌وێت و خواستی‌ له‌سه‌ربێت مامه‌ڵه‌ و پێدانی‌ تابلۆ ڕابگرێت".

ئاشكراشیكرد،"ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بكه‌وێته‌ ده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ ئیتیحادییه‌وه‌ ڕۆژانه‌ له‌كاتژمێر12ی نیوه‌ڕۆوه‌ پێدانی‌ تابلۆ هاوشێوه‌ی‌ پاسپۆرت له‌ هه‌رێم ڕاده‌گیرێت، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌و داوایه‌مان ره‌تكردۆته‌وه‌ كه‌ دواجار به‌زیانی‌ هه‌رێم ده‌شكایه‌وه‌".

جێگری‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هاتووچۆی‌ هه‌رێم بۆ تۆری هه‌واڵی سلێمانی زیاتر وتی: له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر هه‌رێم بتوانێت300 ئۆتۆمبێل تۆمار بكات ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ببێته‌ مه‌ركه‌زی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بكه‌وێته‌ ده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ ئیتحادیی ده‌سه‌ڵاتی پێدانی‌ تابلۆ سنوردار ده‌كات و رێگا نادات هه‌رێم به‌وشێوه‌یه‌ ده‌ستكراوه‌بێت له‌ تۆماركردنی‌ ئۆتۆمبێلیشدا.

 

ر.ق