له‌م مانگه‌وه‌ حكومه‌تی عێراق 450ملیاری بۆهه‌رێم ره‌وانه‌ كردوه‌

24/01/2019 - 15:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو  بودجه‌ی (2019) عێراق په‌سه‌ند كرا و به‌گوێره‌ی ماده‌ی 10 یاساكه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی راده‌ستكردنی نه‌وت نه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت به‌غدا موچه‌ری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بنێرێت ، به‌ڵام ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ئاشكرای ده‌كات لەم مانگەدا حکومەتى عێراق ٤٥٠ ملیار دینارى ڕەوانەى هەرێم کردووە.

(ئەحمەدى حاجى ڕەشید) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕاگەیاند، لە چوارچێوەى یاسای بودجە و رێککەوتنى سیاسیدا، حکومەتى عێراق مانگانە بڕى (٤٥٠) ملیار دینار بۆ موچەخۆرانى هەرێم دەنێرێت و لەم مانگەشەوە ئەو بڕە پارەیەی ناردووە.

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شی بۆئێن ئارتی ئاشكرا كردوه‌، پەسەندکردنى یاساى بودجەى ٢٠١٩ بۆ هەرێم دەستکەوتێکى گرنگە، چونکە جگە لە ٤٥٤ ملیار دینارەکە، بڕى ٦٨ ملیار دیناریش بۆ پێشمەرگە لەناو بودجەى وەزارەتى بەرگرى جێگیرکراوە و مانگانە ڕەوانەى هەرێم دەکرێت.

ن.ش