سه‌رۆك كۆماری عێراق باس له‌ پشكی هه‌رێم ده‌كات له‌ بودجه‌ی عێراق

24/01/2019 - 15:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق په‌سه‌ند كرا ، سه‌رۆک کۆمار باس له‌ پشكی هه‌رێم ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت: جێگیرکردنی پشکى هه‌رێمى کوردستان، به‌تایبه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌، کۆتایى هێنانه‌ به‌ نه‌هامه‌تى پاشه‌که‌وتى مووچه‌، وه‌ هیوای گه‌رانه‌وه‌ی ب گێڕانه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتکراوى موچه‌ی رابردوشیان ده‌خوازێت.

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌ تویتێکدا له‌ لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی  خۆى له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ئاشكرای كردوه‌، په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ گرنگه‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ى ئابورى و ئاوه‌دانى عێراق، و کۆمه‌ڵێ پێویستى هاوڵاتیان دابین ده‌کات.

 ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، جێگیرکردنى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێم، به‌ تایبه‌تیش موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ کۆتایى هێنانه‌ به‌ نه‌هامه‌تى پاشه‌که‌وتى موچه‌ و به‌هیواى گێڕانه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتکراوى ڕابردوشیان.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ به‌گوێره‌ی ماده‌ (10) له‌ یاسای بودجه‌ی عێراق ، حکومه‌تى به‌غدا پابه‌ندکراوه‌ به‌ ره‌وانه‌کردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ و پاراستنى تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى که‌ مانگانه‌ 647 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌نێردرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو حکومه‌تى هه‌رێمیش پابه‌ند نه‌بوو به‌ راده‌ستکردنى نه‌وت به‌ به‌غدا.

 ن.ش