كاتی دابه‌ش كردنی موچه‌ی مانگی 11فه‌رمانبه‌ران راگه‌یاندرا

24/01/2019 - 16:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌ كۆتایی هات به‌دابه‌ش كردنی موچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می  فه‌رمانبه‌رانی ، چاوه‌روان ده‌كرێت (5) مانگی داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌ش كردنی موچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌م و یه‌كه‌م شوێنیش موچه‌ وه‌رده‌گرێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌ . 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ كورديوي راگه‌یاند:  رۆژى (5) مانگی داهاتوو  ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌ش كردنى مووچه‌ى مانگى (11) ى ساڵی رابردوو .

  سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ سه‌ره‌تا مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت"  بۆ رۆژى دواتر مووچه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80ی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ى هه‌رێم راشیگه‌یاند(7)هه‌مان مانگ  مووچه‌ى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت،وه‌ (10) شوبات موچه‌ی مانگی (11) ساڵی رابردووی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌كرێت .

سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ى هه‌رێم راشیگه‌یاند ، مووچه‌ى مانگی 11 ى ساڵی 2018 ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى ئاماده‌كراوه‌ له‌مانگی 2 دابه‌ش ده‌كرێت.

ن.ش