لەچەند رۆژی داهاتوودا خاڵە گومركییەكانی نێوان ھەرێم و ناوەند ھەڵدەگیرێن

10/02/2019 - 14:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەرێوەبەری گشتی گومركی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت لەچەند رۆژی داهاتوودا خاڵە گومركییەكانی نێوان ھەرێم و ناوەند ھەڵدەگیرێن و ڕۆژی ١٧ی مانگیش ڕێكخستنی پێناسی گومرگی لەسەرتاسەری عێراق چالاكدەكرێت.

ساماڵ عەبدولڕحمان بەرێوەبەری گشتی گومركی ھەرێم ڕایگەیاندوە" كۆبوونەوەیەك لەنێوان بەرێوبەرایەتی گشتی بازرگانی و گومرگی ھەرێم و بەرپرسانی عێراقدا كراوە و هەردولا ڕێككەوتووین لەسەر ئەوەی ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە ڕێكخستنی پێناسی گومرگی لە سەرجەم خاڵە سنوریەكانی ھەرێم و عێراق چالاكبكرێت و كاری پێبكرێت"


راشیگەیاندوە" لەسەر ئەوەش ڕێككەوتوون تا پێش ئەو وادەیەش سەرجەم خاڵە گومرگییەكانی نێوان شارەكانی ھەرێم و ناوەند و باشوری عێراقیش لاببرێن"


جێگەی ئاماژەیەبە پێی ڕێكخستنی پێناسی گومرگی دەبێت ھەمان بڕە گومرگ و باج لەسەرجەم كاڵاكان وەربگیرێت و لە خاڵە سنورییەكان پارێزگاكانی ھەرێم و عێراق و ڕاستەوخۆش لە ژێر چاودێری حكومەتی عێراقدا دەبێت.


أ.س