بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕێكی كەركوك ئاگر دەكەوێتەوەو بەهۆیەوە 10 دوكان سووتان و زیانی ماددی بە دوكانەكان كەوتووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كەدەست كوردیو كەوتوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ئاگرێك لەبازاڕی حوڕییەی كەركوك دەكەوێتەوەو بەهۆیەوە 10 دوكان سوتاون و زیانی ماددی زۆر بەر ئەو دوكانانە كەوتوە.
جێگەی ئاماژەبۆكردنە خاوەن دوكانەكان گومانیان لە ڕوداوەكە هەیە و تاوەكو ئێستا دەرنەكەوتوە هۆكاری دروست بونی ئاگرەكە چی بووە.
س ب