فراكسیۆنی یەكگرتوو: دەنگ بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نادەین

14/02/2019 - 10:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو دەنگ بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نادەین.


ئەمڕۆ پێنج شەممە د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرەلەمانی كوردستان لەبەردەم بینای پەلەمان ڕایگەیاند: پێویستە كێشەی پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆتای پێ بێت و پەرلەمان دەست بەكارەكانی بكات.


هەروەها ووتیشی: ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو وەك ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵی خۆمان دەبینین و لەڕێگای پەرلەمانەوە فشارەكانمان چڕ دەكەینەوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆی ببینێت لەچارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم.


ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبونەوەی 18ی مانگ بەشداری دەبین و وە دەنگ نادەین بە پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان، چونكە سەرۆكایەتی پەرلەمان پەیوەندی بە حكومەتەوە هەیە و ئێمە ئەو جۆرە سیستمەمان پێ قبوڵ نیە.

 

 

 

 

س ب