گۆڕان كۆبونه‌وه‌ی باشمان له‌گه‌ڵ پارتی كردووه‌ و مژده‌ی خۆش ده‌ده‌ین به‌هاوڵاتیان

14/02/2019 - 16:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتیی له‌گه‌ڵ گۆڕان ئەندامێکی شاندی گۆڕان دەڵێت "پارتی لە هیچ خاڵێکدا لەگەڵ ئێمە ناکۆکی نەبوو"

ئاراس وه‌لی، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ كۆنگره‌ ڕۆنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باش و ئیجابییان له‌مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و رێككه‌وتنی سیاسی و چاكسازی و به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا له‌گه‌ڵ پارتی كردووه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌مڕۆ كڕۆكی بابه‌ته‌كانیان ته‌واوكردووه ‌و هیوادارن له‌ هه‌فته‌ی داهاتووش مژده‌ی خۆش بده‌ن به‌ هاووڵاتیان و پێشبینیشده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پارتی بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن.

 

 

ر.ق