هۆشدار به‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت

14/02/2019 - 16:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوائه‌وه‌ی به‌ده‌سته‌ی ده‌ستپاك بریاریدا به‌ پركردنه‌وه‌ فۆرمێك تایبه‌ت به‌ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی رایدهگه‌یه‌نن "پڕكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و فۆڕمه‌ موچه‌خۆران كۆت و به‌ندده‌كات و ناچاریان ده‌كات پابه‌ندبن به‌هه‌موو بڕیارێك".

له‌  ڕاگه‌یه‌نراوێكیدا‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ ناڕازیی كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست كورد كه‌وتووه‌ هاتووه‌"ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ی 2ی 2019 وه‌ك مامۆستایانی ناڕازیی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیمان كردو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌باره‌ت به‌و  فۆڕمه‌ی كه‌ هاتوه‌ به‌ناوی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ به‌ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران پڕده‌كرێته‌وه‌ كۆبوینه‌وه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕێنماییه‌كانیان بینیبێت سه‌رباری بوونی‌ چه‌ند خاڵێكی‌ گرنگ له‌ڕوی‌ شه‌فافیه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند ماده‌یه‌كی تێدایه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران كۆت و به‌ند ده‌كات ته‌نانه‌ت ده‌یدات (له‌قاڵب وه‌ك ڕۆبۆتیكی لێدێت)  كه‌ ئیمزای ئه‌و فۆڕمه‌ی كرد ناچارده‌بێت پابه‌ندبێت پێوه‌ی، بۆیه‌ هیوادارین به‌وریاییه‌وه‌ بیخوێننه‌وه‌و پاشان بڕیاربده‌ن به‌واژۆكردنی‌ یاخود نه‌كردنی".

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا داواكراوه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و بواره‌ له‌ڕۆژانی‌ داهاتودا ڕونكردنه‌وه‌ی زیاترمان له‌سه‌ر مادده‌كانی ناوو ڕێنماییه‌كانی ئه‌و فۆڕمه‌ ڕونبكرێته‌وه‌".

 

ر.ق