پاره‌ی موچه‌ له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێم

14/02/2019 - 17:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەغدا بڕە پارەیەکی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناردووە.

سەرچاوەیەک  لە ئەنجومەنی وەزیران رایگه‌یاند "حکومەتی بەغدا بڕی 317 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە و لە ئێستادا پارەکە گەیشتووەتە هەرێم".

سه‌باره‌ت شێزای دابه‌شكردن ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ به‌سه‌ر موچه‌خۆارن سه‌رچاوه‌كه‌ وتی "ئەم 317 ملیار دینارە وەکو تەواوکەری دابەشکردنی مووچە هاتووە کە لە ئێستادا وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکان کردووە و مووچەیان وەرگرتووە، بەم 317 ملیار دینارە وەزارەتەکانی دیکە دابەشدەکرێت و کۆتایی دەهێنرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوو."

 

ر.ق