ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م دووشه‌مه‌یه‌ش په‌ر‌له‌مان نه‌توانێت سه‌رۆكه‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرێت

16/02/2019 - 14:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای راگه‌یه‌نراوی سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كوردستان بۆ بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان به‌مه‌به‌ستی ئامادەبوون و تەواوكردنی بڕگەكانی بەرنامەی كاری دانیشتنی"دەسپێكی"ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان له‌رۆژی دووشه‌مه‌ پێناچێت بتوانرێت ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌له‌مان هه‌ڵبژێردرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا رێكه‌وتنی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی واژوونه‌كراوه‌ و یه‌كێتیش مه‌رجی به‌شداریكردنی له‌ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان واژووكردنی رێكه‌تنی سیاسیه‌ له‌گه‌ڵ پارتی.

به‌پێی زانیاریه‌كان له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی لەسلێمانی دەربارەی بەشداریکردن لەکۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریداوه‌ ، ئەگەر تا سبەی پارتی رێککەوتنەکەی لەگەڵ یەکێتیی واژۆنەکرد ئەوا نەچنە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستانەوە. به‌مه‌ش به‌پێێ رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان ناتوانرێت سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت چو‌نكه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشكی یه‌كێتیه.‌

 5ی ئه‌م مانگه‌ یەکێتیی و پارتی رێککەوتنێکی سیاسی کردوە لەبارەی سێ بابەتەوەیە و دەبێت پارتی لەسەر هەرسێ بابەتەکە رێککەوتن بکات و رێککەوتنەکەش واژۆبکرێت، ئنجا دەچنە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 18ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

 

ر.ق