ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هۆشداری ده‌دات به‌ پارتی

16/02/2019 - 16:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هۆشداری ده‌دات به‌ پارتی

 له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆیدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پابه‌ندی خۆی بە بنەماکانی رێکەوتنی سیاسی نێوان مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی دوپات ده‌كاته‌وه‌ کە لە ڕۆژی (٥ی شوباتی ٢٠١٩)  ئیمزاکراوه‌.

له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست "كوردیو" كه‌وتوه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هۆشداری ده‌دات له‌سه‌ر رێنه‌كه‌وتنی نێونیان له‌گه‌ڵ پارتی و رایده‌گه‌یه‌نێت " ھەر ھەنگاوێک  بەبێ رێکەوتنی سیاسی لایەنەکان، بەتایبەتی یەکێتی و پارتی خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان پرۆسەی سیاسی ناکات" 

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دوپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ " یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختدەکاتەوە،   ئامادەیە بۆ رێکەوتنێکی سیاسی گشتگیر کە پرسەکانی کوردستان و کەرکوک و عێراق وەک یەک پاکێچ رێکەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی لەسەر بکرێ، بەھاوکاری و ھاوبەشی ھێزە سیاسیەکانی کوردستان". 

 

ر.ق