له‌ به‌غداوه‌ باس له‌ ناردنی دوومانگی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت

17/02/2019 - 14:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئه‌وه‌ی پرۆه‌ یاسایی بودجه‌ له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراقی بڵاو كرایه‌وه‌و چوه‌ بواری جێبه‌جێكردن ، ئەندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، باس لە ناردنی پارەی دوو مانگی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراق ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت : دەبێت بڕە پارەیەکی زۆر بۆ ئەم مەبەستە بنێردرێت.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لێژنەی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە لاپه‌ره‌ی  تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئاشكرای كردوه‌، بە پێی یاسای ئیدارەی دارایی ژمارە( ٩٥) ی ساڵی (٢٠٠٤) ، ساڵی دارایی لە ١ی ١ەوە دەست پێ دەکات و لە ٣١ی ١٢ کۆتایی دێت، بۆیە ئێستا کە بودجەی ٢٠١٩ پەسەند کراوە، بەپێی یاسا، دەبێ عێراق لە مانگی یەکەوە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت، واتە جیاوازیی نێوان ٣١٧ ملیارەکە لەگەڵ پشکی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجەی ٢٠١٩ بۆ مانگەکانی یەک و دوو بنێرێت.

 ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌،  ئەگەر هەرێمی کوردستان نەوتەکەشی ڕادەستی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق نەکات، ئەوا دەبێ حکوومەتی عێراق مانگانە لە سەرووی ٥٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام لە مانگەکانی ١ و ٢دا تەنیا ٣١٧ ملیاری ڕەوانە کردووە، بۆیە ”دەبێ سەرووی ٤٠٠ ملیار دیناری دیکە بنێردرێت، وه‌ ناردنی ئەو بڕە پارەیە، پاش ڕەزامەندیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەرکی وەزیری دارایی عێراقە.

 ن.ش