به‌په‌له‌.. فراكسۆنی یه‌كگرتوو هۆلی په‌له‌مانی جێهێشت

18/02/2019 - 15:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستنی پێكرد به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانى كوردستان هۆلی كۆبوونه‌وه‌كه‌ جێده‌هێڵیت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو هۆكاری به‌شداریكردنیان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ و جێهێشتنی هۆله‌كه‌ و ده‌نگنه‌دانیان به‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی رایگه‌یاند به‌شداریمانكرد بۆئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌كتیڤ بكرێته‌وه‌ و ده‌ست به‌كاری په‌بله‌مانی بكه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان.

شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژناوه‌وانی دواجێهێشتنی هۆلی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند" ئێمه‌ ڕاوى پۆست و ده‌سه‌ڵات ناكه‌ین به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵێكمان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیانه‌. ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به‌شێكه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتى حكومڕانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئێمه‌ ده‌نگمان پێنه‌دا."

راشیگه‌یاند"ئێمه‌ هۆلی په‌رله‌مان جێده‌هێلین له‌كاتێكدایه‌ ویستمان په‌رله‌مان بخه‌ینه‌وه‌ سه‌رسكه‌ی خۆی و كارای بكه‌ینه‌وه‌ و له‌مه‌ودا ده‌ست به‌كاری په‌لاله‌مانی خۆمان ده‌كه‌ین."

سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو زیاتر وتی: پرۆژه‌یه‌كى ته‌واومان ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ بڕه‌گه‌نى هه‌موو كێشه‌و خه‌مى هاوڵاتیانه‌و واژووى پێویستمان بۆ كۆكردۆته‌وه‌.

 

ر.ق