پارتی پۆستێكی نوێی بۆ گۆران له‌ كابینه‌ی نوێ دروست ده‌كات

18/02/2019 - 17:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بریار وایه‌ له‌ كابینه‌ی نوێ حكومه‌ت پۆستێكی باڵا زیاد بكرێت به‌ناوی (یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروباری‌ چاكسازیی)  وته‌بێژی یه‌كێتیش ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و پۆسته‌ هاوتای جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بێت.

به‌ پێی زانیاریه‌كان گۆڕان داوای له‌ پارتی كردووه‌ كه‌ئه‌نجومه‌نێكی‌ چاكسازیی دروستبكرێت و سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت بێت و یارده‌ده‌رێكی‌ هه‌بێت بۆ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بێت و پارتیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دواكاریه‌كه‌ی گۆران داوه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان به‌ تۆری هه‌واڵی سلێمانی رایگه‌یاندوه‌ " به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و پۆسته‌ نابێته‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی نابێت، به‌ڵكو ته‌نها چه‌ند كاروبارێكی‌ تایبه‌ت به‌چاكسازییه‌ و په‌یوه‌ندیی به‌كاروباری‌ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ جێگره‌كه‌ییه‌وه‌ نییه‌."