فراكسیۆنی یەكگرتوو پێنج پرۆژەیاسا پێشكەش دەكات، پێشینەی خانووبەری تیایە

19/02/2019 - 10:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە 18ی شوبات دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا، فراكسیۆنی یەكگرتوو بایكۆتی پرۆسەی دەنگدانی كرد د. شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆن ئاشكرای كرد چەند پرۆژە یاسایەكیان ئامادەیە بۆئەوەی لەداهاتوودا پێشكەشی پەرلەمانی بكەن .

پرۆژە یاساكان بریتن لە (چاكسازی و رێكخستنەوەی كەرتی وەزیفەی گشتی و خانەنشینی و موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكانی تر پێشینەی خان و بەرە ، مرۆڤسازی ، هەموار كردنەوەی یەكەمی یاسایی وەبەرهێنان ، منداڵە ونبوەكان لەكۆچە بەكۆمەڵەكان لە هەرێمی كوردستان) واژوی تەواویان بۆكۆكراوەتەوە و تاوەكو پێشكەشی پەرلەمان بكرێت و لەدانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەمان كاری لەسەر بكرێت.


أ.س