پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاگاداریه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

19/02/2019 - 11:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیانی سنووری ئیداری ڕانیە دەكات لەمەودا سەردانی سلێمانی نەكەن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت.

لە ئاگادارینامەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی داوا لە هاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەكات كه‌ لەمەودوا بەمەبەستی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت سەردانی پارێزگای سلێمانی نەكەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: پاسپۆرتی سلێمانی داوا لەو هاووڵاتیانە دەكات كە كارتی زانیاری-یان سەر بە قەزاو ناحیەكانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینە وەك (ڕانیە، قەڵادزێ، پشدەر، چوارقوڕنە، حاجیاوا، سەروچاوە، ژاراوە، سەنگەسەر، بەستەستێن، هێرۆ، هەڵشۆ، ئیسێوە، خدران، بنگرد، سەركەپكان و ناودەشت)ە سەردانی نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕانیە بكەن، بەمەبەستی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت.

ھ.ب