بۆ دیاریكردنی لیژنەی یاسایی، سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبوونەوە

بۆ دیاریكردنی لیژنەی یاسایی 19/02/2019 - 12:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی



سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ سێ شەممە بۆ دیاریكردنی لیژنەی یاسایی، سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبوونەوە.

 

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبوینەوەو بڕیاریشە پاش نیوەڕۆ كۆبونەوەیەكی دیكەی ئەنجام بدەیین.


لەسەر ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەیان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو ووتیشی: كۆبونەوەكە بۆ ئەوەیە تاوەكو لە هەر فراكسیۆنێك نوێنەرێك دیاری بكرێت بۆ پێكهێنانی لیژنەیی یاسایی پەرلەمانی كوردستان.

 

س ب