"ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كورد "بێمه‌ هه‌ولێر وه‌ك خاشقچیم لێده‌كه‌ن

19/02/2019 - 16:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كوردی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت ناتونێت بگه‌رێته‌وه‌ هه‌ولێر چونكه‌ ده‌ترسێ چاره‌نوسی وه‌ك روژنامه‌نوسی سعودی جه‌مال خاشقچی بێت.

سروه‌ عبدالواحد ئه‌ندام په‌رله‌مانی خولی پێشووی عێراق به‌ "بغداد الیوم" راگه‌یاندووه‌" چاره‌نوسی وه‌ك رۆژنامه‌نوسی سعودی "جه‌مال خاشقچی" ده‌بێت ئه‌گه‌ر بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ بچێته‌ پارێزگای هه‌ولێر."

ئه‌و ئه‌ندام په‌له‌مانه‌ راشیگه‌یاند‌ " پۆلیسی هه‌ولێر له‌ به‌رواری 14/3/2018 یاداشتی ده‌ستگیركردنیان له‌دژی ده‌ركردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ت و ره‌خنانه‌ی كه‌ له‌ به‌رپرسانی پارێزگاكه‌ی گرتووه‌."

زیاتر وتی " ئه‌م بریاره‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئیفلاسی سیاسی به‌رپرسانی ناوچه‌كه ‌دوای شكستهێنانی راپرسی "