وه‌زاره‌تی دارایی بریارێكی نوێ ده‌رده‌كات

19/02/2019 - 17:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سه‌باره‌ت به‌قه‌رزی بازرگانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڕیارێكی نوێی ده‌رده‌كات ، ئه‌م بریاره‌ له‌ سه‌بنێ چوارشه‌مه‌وه‌ كاری پێده‌كرێت . 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به‌ نووسراوی ژماره‌ (1326) كه‌ له‌ رێكه‌وتی (17/2/2019) ده‌رچوه‌ و  و واژۆی رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی له‌ سه‌ره ، وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیوو كه‌وتووه‌ ،  بریاری داوه‌ له‌ سه‌به‌ینێ چوار شه‌مه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌وه‌رگرتنه‌وی قه‌رزی بازرگانی ، ده‌بێت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا قه‌رزه‌كان بگه‌رێندرێته‌وه‌ .

به‌پێی بریاره‌كه‌ بێت ، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ئه‌م قه‌رزه‌ی كردوه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌یگه‌رێنێته‌وه‌، ئه‌وا  رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته‌به‌ر .

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ به‌ر له‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی روو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات ، حكومه‌ت زیاتر له‌ 750 ملیار دیناری وه‌ك قه‌رز به‌ بازرگانان داوه‌،  بڕیاریاندابوو ئه‌م قه‌رزانه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌و بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رجبكرێت، به‌ڵام تائێستا قه‌رزه‌كان بۆ حكومه‌ت نه‌گه‌ڕێندراته‌وه‌.