"داوای دامەزراندن گەیەندرایە ئەنجومەنی وەزیران"

20/02/2019 - 10:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - هەڵەبجە


جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: پارێزگاكە پێویستیەكی زۆری بەفەرمانبەرەو داوای‌ دامەزراندنمان لەحكومەتی‌ هەرێم كردوەو چاوەڕوانی وەڵامیین.

 

كاوە شێخ عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە كوردیوی ڕاگەیاند: بڕیارە لە پارێزگای هەڵەبجە ژمارەیەك فەرمانگەی عێراقی و هەرێمی كوردستان بكرێنەوە و بەكردنەوەشی سودی زۆری بۆ هاوڵاتیان و پارێزگاكە دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی كردنەوەی ئەو فەرمانگانە پێویستمان بە فەرمانبەری زیاترە بۆیە داوامان لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كردوە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەری نوێ بەتایبەت بۆ فەرمانگە نوێیەكان و ئەو بەڕێوەبەرایەتیە گشتیانەی دەكرێنەوە.

 

 

 

س ب