وادەی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریكرا

20/02/2019 - 11:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ڕایدەگەیەنێت: سەرەتای هەفتەی داهاتوو پاداشتی كارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە پارێزگاری هەڵەبجە دابەشدەكرێت.


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند:" دوای تەواوبوونی سەرجەم ڕێككارەكان و دەرچوونی فەرمانی خەرجكردنی پارەی كارمەندانی گرێبەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بۆ ڕۆژی دەنگدانی پەرلەمانی كوردستان، ئێستا دابشكردنی پارەكە لەقۆناغی كۆتاییدایە".


هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لەحەفتەی داهاتوو واتە یەك شەمە ۲٤/ ٢ / ٢٠١٩، دەست بەدابەشكردنی پارەی پاداشتەكە دەكرێت لەڕێگای بانكی هەڵەبجەوە، بەپێی خشتەیەك كە لەیەن فەرمانگی كۆمسیۆنی هەڵەبجەوە بۆیان دیاریدەكرێت بەپێی بنكەلاوەكیەكان.

 

 

 

س ب