وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بڕیارێكی نوێی ده‌كرد

20/02/2019 - 11:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی دارایی حكومه‌تی "هه‌رێم" رێنمایی نوێی له‌باره‌ی خەرجی شاندکردن و گەشتی فەرمانبەران، یان هاتنی میوانەکان ده‌كرد و ئاراسته‌ی سەرجەم گەنجینەکانی سەر بە وەزارەتی كرد.

 

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێم، كه‌ ئاڕاستەی سەرجەم گەنجینەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی کراوە، تێیدا رێنمایی لەبارەی خەرجیی شاندکردن و گەشتی فەرمانبەران، یان هاتنی میوانەکان خراوەتە ڕوو.

 

لە نووسراوەکەی وەزارەتی داراییدا، لەبارەی خەرجیی شاندکردن و گەشتی فەرمانبەران هاتووه‌، پێویستە نرخی تێکتی فڕۆکەوانی لەسەر تکێتەکە بەڕوونی ئاماژەی پێ کرابێت.

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، ئەو هێڵە فڕۆکەوانییانەی لقیان لە هەرێمی کوردستان هەیە، پێویستە پسوولەکانی خەرجیی تکێتی فڕۆکەوانی لە لقی هێڵە ئاسمانییەکان بهێنرێت، نەک کۆمپانیاکانی فرۆشتنی تکێتی فڕۆکەوانی.

 

جێی باسه‌ پێشتر بەپێی فەرمانێکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بەهۆی قەیرانی داراییەوە، شاندکردنی فەرمانبەران بۆ دەرەوەی هەرێم ڕاگیرابوو، تەنیا لە کاتی پێویست و بەپێی رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران دەکرا، بەپێچەوانەوە، حکوومەت هیچ خەرجییەکی شاندکردنەکەی نەدەگرته‌ ئەستۆ.