وەزارەتی تەندروستی لە ڕێی بەرنامەیەكی مۆبایل ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان دەكات

20/02/2019 - 14:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەرنامەیەكی مۆبایل- ئەپلیكەیشن، ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان دەكرێت لە ڕێگەی پیشاندانی سەرجەم بنكە تەندروستی و نەخۆشخانەكان.


د.رێكەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی ئەمڕۆ چوار شەممە لە كۆنرفانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی" هەر كاتێك هاوڵاتیان ڕوبەڕوی گرفتێكی تەندروستی بونەوەت دەتوانن لە ڕێی ئەو ئەپلیكەیشنەوە بە زوترین كات نزیكترین بنكەی تەندروستی و نەخۆشخانە دیاری بكەن".


وتیشی " لەئێستادا ئەپڵیكەیشنەكە گشت نەخۆشخانە و بنكەی تەندروستی و سەنتەرەكانی حكومی تیایدایە لە گشت شار و شارۆچكە و دێهاتەكان، لە داهاتووشدا لە بەرنامەیاندایە نەخۆشخانە و نۆڕینگە تایبەتەكانیش لە سیستمەكە دابنرێت".


ئەپلیكەیشنەكە بریتیە لە :


( KRG health facility)