ناتونرێت نرخی به‌نزین له‌م نرخی ئێستا كه‌متر بكرێت

20/02/2019 - 14:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 
له‌باره‌ی‌ هه‌رزانكردنی‌ نرخی‌ به‌نزین له‌ ساری سلێمانی وته‌بێژی‌ به‌نزینخانه‌كانی‌ سلێمانی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت ناتوانرێت له‌ ئێستادا له‌و نرخه‌ی ئێستادا هه‌یه‌ كه‌متر بكرێته‌وه‌.

 

به‌همه‌ن شێخ قادر وته‌بێژی‌ به‌نزینخانه‌كانی‌ سلێمانی‌ له‌لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند، "به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانیه‌وه‌ ناتوانرێت له‌م قۆناغه‌دا نرخی‌ به‌نزین له‌وه‌ی‌ ئێستا كه‌ هه‌یه‌ هه‌رزانتربكرێت".

له‌ئێستادا نرخی‌ یه‌ك لیتر به‌نزینی نۆرماڵ 625 دیناره‌و به‌نزینی‌ موحه‌سه‌ن 700 دینارو سوپه‌ریش 825 دیناره‌.

وته‌بێژی‌ به‌نزینخانه‌كانی‌ سلێمانی‌ ڕاشیگه‌یاند، "له‌ئێستادا كه‌ به‌ره‌و وه‌رزی گه‌رما ده‌ڕۆین، پلانمان بۆ باشكردنی‌ كوالێتی‌ به‌نزین هه‌یه‌ تاوه‌كو بتوانرێت ڕێگری‌ بكرێت له‌خراپبونی‌ كوالێتی‌ به‌نزینه‌ بازرگانیه‌كان".

سه‌باره‌ت به‌كوالێتی‌ به‌نزینیش وتی‌:"ئۆكتانی‌ به‌نزینی‌ نۆرماڵ له‌ئێستادا له‌شاری‌ سلێمانی‌ (91)و موحه‌سه‌ن (94 بۆ 95)ه‌و سوپه‌ریش (96 بۆ 97)ه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌وڵه‌كانمان چڕتركردۆته‌وه‌و له‌و ڕوه‌وه‌و به‌دواداچونی‌ زیاترو به‌رده‌وامیش ده‌كه‌ین".

له‌باره‌ی‌ بڕیاری هه‌رزانبونی‌ نرخی‌ به‌نزینی نۆرماڵ له‌شاری‌ هه‌ولێر, وته‌بێژی‌ به‌نزینخانه‌كانی‌ سلێمانی‌ بۆ تۆری هه‌واڵی سلێمانی وتی‌:"له‌م قۆناغه‌دا ته‌نها كار بۆ باشكردنی‌ كوالێتی‌ به‌نزینه‌كه‌ ده‌كرێت و له‌هه‌مانكاتیشدا له‌شاری‌ هه‌ولێر نرخی‌ به‌نزینی‌ موحه‌سه‌ن و سوپه‌ر به‌راورد به‌شاری سلێمانی‌ گرانتره‌، بۆیه‌ هه‌وڵدراوه‌ نرخه‌كان له‌سلێمانی‌ به‌جێگیری بمێنێته‌وه‌".