وێنەكەی ببینن، سەرچەتەیەك لەشاری كەركوك كوژرا

23/02/2019 - 08:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

چەكدارەكانی حەشدی شەعبی لەناو شاری كەركوك چەتەیەكیان كوشتووە، كە دەستی لە زۆر پشێویدا هەبووە.

بەپێی هەواڵێكی كەركوك 24، هەواڵگری لیوای (16) ی حەشدی شەعبی لە كەركوك كوشتی (مێزەر هادی عەباس جەوالی) یان ڕاگەیاند.

دوای كۆكردنەوەی زانیاری و زانینی شوێنی لە هەڵمەتێكدا لە گەڕەكی یەكی حوزەیرانی شاری كەركوك توانرا لەلایەن هەواڵگری حەشدی شەعبیەوە، ئەو ماڵەی سەرچەتەكەی تێدا بووە گەمارۆ بدرێت و پاش ڕووبەڕوبوونەوەی چەكداری، سەرچەتەكە كوژراوە.

كوژرانی ئەو سەرچەتەیە لە كاتێكدایە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هەواڵگری حەشدی شەعبی لە گەڕەكی یەكی حوزەیران شوێنی ئاشكرا كراو هەوڵی دەستگیركردنی درا، بەڵام ئەو سەرچەتەیە ڕووبەڕووی چەكدارانی حەشد بوویەوەو توانی چەكدارێكیان لێ بكوژێت و یەكێكیش بە سەختی برینداربكات.

 

 

ئـ . كـ

 

 

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص أو أكثر‏‏