هەدەپە كاندیدی بۆ سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دیاریكرد

23/02/2019 - 09:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

هەدەپە، (سەرپێل كەمالبای) پەرلەمانتاری شاری ئیزمیری وەك كاندید بۆ سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دەستنیشان كرد.

لە ئەنجامی گفتوگۆی ئۆرگانە ‌پەیوەندیدارەكانی پارتی دیموكراتی گەلان – هەدەپە، (سەرپێل كەمالبای) پەرلەمانتاری شاری ئیزمیری وەك كاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دەستنیشان كرد.

ناوی كاندیدەكەی هەدەپە لەلایەن شاندێك بە سەرۆكایەتی سەرۆكی فراكسیۆنی هەدەپە (فاتیمە كورتۆلان) بەفەرمی پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكرێت.

بڕیارە سبەینێ‌ (24/2) هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لەنێو پەرلەمان ئەنجام بدرێت.

 

 

 

ئـ . كـ