ڤیدیۆ... یەكگرتوو بەهەمان نەفەسی 2011 لەبەرەی ئۆپۆزسیۆندایە

23/02/2019 - 10:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لە ساڵیادی شەهیدەكانیان كەسوكاری شەهیدانی 17 شوبات دەڵێن بەشێك لەو هێزانەی لە رابردوو لەشەقام لەگەڵیان بوون ئیستا چونەتە باوەشی دەسەڵات و داوای یەكڕیزی سێ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكەی پێشوو دەكەن.

 

م.ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی ئامادەبونی بەڕێوەچونی مەراسیمێك لەساڵاَیادی شەهیدانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دواتردا، ڕایگەیاند: یەكگرتوو ئیستاش بەهەمان نەفەسی 2011 لەبەرەی ئۆپۆزسیۆندا سورە لەسەر خواستەكانی خەڵك شەقام هەموو فشارێك دەگرێتە بەر لەو پێناوەدا.

 

پارێزەری كەیسەكانی 17ی شوبات دەڵێت: پارتی و یەكێتی ئەنجامی ئەوكەیسانەیان بەجۆرێك لێكردوە كە رووی باسكردنی نیەو مانایان بۆ سەروەری یاسا نەهیشتوەتەوە .

  

 

س ب