دوای 11 ساڵ بڕیاری كردنەوەی نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیماویی درا

26/02/2019 - 10:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لە دوای ماوەی 11 ساڵ بڕیاری كردنەوەی نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیماوی لە هەڵەبجە دەركراو وەزیری تەندروستی ڕایدەگەیەنێت: كردنەوەی نەخۆشخانەكە لە بەر بەرژەوەندی گشتیە.


بە پێی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە واژۆی د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی لەسەرە هاتووە: بە پێی ماددەی هەشتەم لە یاسای وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ژمارە 15ی ساڵاَی 2007 وە بڕیارماندا بە كردنەوەی نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی لە هەڵەبجە سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە.


ئاماژەی بەوەشكرد: كردنەوەی نەخۆشخانەكە لە بەر بەرژەوەندی گشتی وە بە پێی بەرنامەی وەزارەتمان لە پێناو پێشكەشكردنی خزمەت گوزاری لە بواری تەندروستی و چارەسەركردن بۆ گشت هاوڵاتیان و دانیشتوانی كوردستان.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە ماوەی 11 ساڵە بڕیاری كردنەوەی نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیماوی لە هەڵەبجە دراو لەدوای ئەو ماوەیە بڕیاری كردنەوەی نەخۆشخانەكە درا.

 

 

 

س ب