فراكسیۆنی یەكگرتوو لیژنەی یاسایی پەرلەمان ڕەتدەكاتەوە

26/02/2019 - 12:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆبویەوەو تیایدا دەنگ بەلیژنەیی یاسایی درا، فراكسیۆنی یەكگرتوو دەنگی بە لیژنەكە نەداو سەرۆكی فراكسیۆنەكەش ڕایدەگەیەنێت: لیژنەی یاسایی پەرلەمان ڕەتدەكەینەوە.


د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێمە ڕازینین بەو ئەنجامەو ئەنجامی دەنگدان بە لیژنەی یاسایی پەرلەمان ڕەتدەكەینەوە.


هەروەها ووتیشی: ئێمە ئۆپۆزسیۆنێكی كارا و كاریگەر دەبین و سورین لەسەر بەرگریكردن لە هاوڵاتیان و مافەكانیان و ئەو هەڵوێستانە ساردمان ناكاتەوە لە هەوڵەكانمان.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامداو تیایدا دەنگی بەلیژنەیی یاسایدا، جگە لەفراكسیۆنی یەكگرتوو سەرجەم فراكسیۆنەكان دەنگیان بەلیژنەكەدا.

 

 

س ب