"پارتی و یه‌كێنی ناكۆكیه‌كانیان وردترده‌بێت"  له‌سه‌ر شوێنی كۆبوونه‌وه‌شیان ناكۆكن و ناچن بۆلای یه‌كتر

27/02/2019 - 15:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 

دوای نامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی داوای كۆوبونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی و پارتی كردبوو، له‌ ئێستا دا هه‌ردوولا كۆك نین كه‌ له‌كوێ كۆبونه‌وه‌ بكه‌ن و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ساسی پاریتیش رایده‌گه‌نێت ئه‌ماره‌ ده‌بێت یه‌كێتی سه‌ردانمان بكه‌ن.

لەو لێدوانێكیدا لەتیف شێخ عومەر  وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا رایگه‌یاند ((مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەنامەکەیدا بۆ کۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، جگە لەچەند باس و پرسێکی دیکە کە تێیدا نوسرابوو، لەبەشێکی نامەکەدا بەڕێزیان داوایکردبوو ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی و پارتی کۆببنەوە و وەڵامیشدا کۆسرەت ئامادەیی یەکێتیی دەربڕیبوو بۆ کۆبونەوەو ڕایگەیاندبوو، ھەرکات بەڕێزیان پێی باشە ئەوا یەکێتیی ئامادەیە بۆ کۆبونەوەو پێشوازیان لێدەکات)).

له‌لایه‌كیتره‌وه‌ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت ئێمه‌ زۆر چوین بۆ سلێمانی و ئه‌بێت ئه‌وجاره‌ یه‌كێتی بێت بۆ هه‌ولێر.

د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "ئێمە چەند جارێک چووینەتە سلێمانی بۆ لای برادەرانی یەکێتی، ئێستا کاتی ئەوە نەهاتووە ئەوانیش بێن و سەرێکمان لێبدەن؟".