سەركردەیەكی یەكێتی خۆی بۆ پارێزگاری كەركوك كاندید دەكات

03/03/2019 - 16:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

پۆستی پارێزگاری كەركوك بووەتە كرۆكی كێشەكانی نێوان یەكێتی و پارتی و لەمپەری سەرەكی بەردەم پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، لە ناوخۆی یەكیتیش چەندین ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی چاویان بڕیوەتە ئەو پۆستە.

 

ئەوەی تاوەكو ئێستا بە فەرمی میدیاكانی نزیك لە یەكێتی باسی دەكەن تاوەكو ئێستا هەر یەكە لە شاڵاو عەلی عەسكەری و ڕزگار عەلی و خالید شوانی و ئاسۆ ئەڵمانی و سیروانی كوێخا نەجم خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستەكە ئامادەكردووە.

ئەگەر چی بەشێوەی نافەرمی باس لە كاندیدكردنی زیاتر لە سێ ئەندامی تری سەركردایەتی یەكێتی دەكرێت

 

هەروەك نوسینگەی سەعدی ئەحمەد پیرە لە ڕونكردنەوەیەكدا ڕەتی دەكاتەوە كە ئەو بۆ ئەو پۆستە خۆی كاندید كردبێت.

 

لە ڕونكردنەوەكەدا هاتووە" "‎لێرەو لەوێ و لەهەندێك ماڵپەرو ئەكاونتی تۆڕی كۆمەڵایەتی نوسراوێكی ساختە بەناوی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە بڵاوكراوەتەوە، كە گوایە خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك كاندیدكردوە."

 

هەورەك ئاماژە بەوەكراوە "‎بۆ هەمولایەكی رون دەكەینەوە نوسراوەكە ساختەو دروستكراوە، هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە خۆی كاندید نەكردوە، ئەو پۆستە ئیستحقاقی هەڤاڵانی كەركوكەو بەڕێزیانیش دانیشتوی كەركوك نین."