پارتی: ناكرێت یەكێتی لە پێناو پۆستێك لە بەغدا، هاوڵأتیان سزا بدرێت

04/03/2019 - 14:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی ڕەخنە لە یەكێتی دەگرێت كە پێداگری دەكات لەسەر وەگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك و پێی وایە ئەوان خۆیان ناتوانن بە ئازادی بچنە كەركوك، دوپاتیشی كردەوە كە ناكرێت لە پێناو وەگرتنی پۆستێك لە بەغدا هاوڵاتیانی كوردستان سزا بدات.


دڵشاد شەهاب ئەندامی سەركردیەتی بە میدیای حیزبەكەی ڕاگەیاندووە" پێویستە كێشەی كەروك وەك پرسێكی كوردستان لەگەڵ حكومەتی عێراق تاوتوێ بكرێت و ناشكرێت پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانەوە دوابخرێت".


ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی وتیشی: پێویستە سەرجەم لایەنەكان هاوكاربن بۆ ئەوەی چیتر پێكهێنانی حكومەت دوانەكەوێت، چونكە ناكرێت لەپێناو وەگرتنی پۆستێ لە بەغدا، سزای هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بدرێت.


بەرپرسەكەی پارتی وەك ئاماژەیەك بۆ یەكێتی نیشتیمانی ووتی: ئەوانەی پێداگیری لەسەر دانانی پارێزگارێك بۆ كەركوك لە كات و ساتی ئێستا دەكەن، خۆیان ناتوانن بەئازادی بچنە كەركوك.