پارتی ویەكێتی ڕێكەوتنیان ڕاگەیاند

04/03/2019 - 14:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

میدیای پارتی و یەكێتی بڵاویان كردەوە ، مەكتەبی سیاسی هەردوو حیزب لەسەر پشكەكانیان لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم گەشتونەتە ڕێكەوتن.


هەروەك ئاماژە بەوەكروە هەردوو مەكتەبی سیاسی بە فەرمی واژۆی ڕێكەوتنێكی سیاسی لە نێوان یەكێتی و پارتی دەكەن ووردەكاری شەراكەتی نێوانیان بۆ چوار ساڵی داهاتوو باس كراوە.


بە گوێرەی زانیاریەكان دابەشكردنی پۆستەكانی بەغدا و كەركوك ، گرێكوێرەی نێوان هەردوولا بەشێوەیەك چارەسەركراوە كە پێی ڕازین بەتایبەت پێدانی پۆستی پارێزگاری كەركوك بە یەكێتی.