خەلیل ئیبراهیم: هاوشێوەی ساڵانی پێشوو دەبینەوە دەنگی خەڵكی ناڕازی

06/03/2019 - 11:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت: وەك ڕابردوو دەبینە دەنگی خەڵكی ناڕازی خەڵك، چونكە خەڵك بێزارە و هەڵبژاردنی ئەمجارەش نموونەیەكی روونە كە زیاتر لە سەدا شەستی خەڵك، بایكۆتی هەڵبژاردنیان كردووە.

 

خەلیل ئیبراهیم سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: وەك یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و هاوشێوەی خولەكانی پێشوو دەبینەوە دەنگی ناڕەزایی خەڵكی هەرێمی كوردستان.

 

خەلیل ئیبراهیم ووتیشی: بەپێی ئەزموون كە پێشتر لە حكومەت و ئۆپـۆپـۆزسیۆنیش بوون، گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی لە ئێستادا و لەم قۆناغەدا هێزێكی ئۆپـۆزسیۆن بن، چونكە عەقڵییەتی حوكمڕانی لە كوردستاندا نەگۆڕدراوە و هەمان شتە.

 

سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو كە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ئاشكراشیكرد: پارتی و یەكێتی ئارەزووی ئەوەیان دەكرد بەشداربین لە حكومەتدا، بەڵام ئێمە چاوەڕێی دانوستاندن لەگەڵ حزبە دەسەڵاتدارەكان و وەرگرتنی پۆست نەبووین، ئێمە مەبەستمانە ئۆپۆزیسیۆنبوون ببێتە نەریت و بڕوامان وایە دەبینە دەنگی خەڵكی ناڕازی خەڵك، چونكە خەڵك بێزارە و هەڵبژاردنی ئەمجارەیش نموونەیەكی روونە كە زیاتر لە سەدا شەستی خەڵك، بایكۆتی هەڵبژاردنیان كردووە، بۆیە ئێمە دەمانەوێ شەقام بجووڵێ و داوای مافی خۆی بكات، چونكە تا ئێستایش هەرێم بەدەستی دوو ئیدارەیی و دوو ئاسایش دەناڵێنن و دەشبێ حزبەكانی دەسەڵات دەنگی ناڕازیی قبووڵ بكەن.

 

خەلیل ئیبراهیم لە بارەی قۆناغی پێشووی یەكگرتوو كە لەناو حكومەتدابوو رایگەیاند: یەكگرتوو بەهیچ شێوەیەك بێ دەنگ نەبووە لە بابەتی چاكسازی و هەڵوێستیشی هەبووە، وەك یەكگرتووش زەرەرمەند بووین و باجی بێدەنگ نەبوونمان داوە ، حكومەتی ئێستاش كاربەڕێكەرە لەبەر ئەوەی خولی حوكمڕانی تەواو بووە و پێنج مانگە پەرلەمان نەیتوانیووە متمانە بداتە حكومەت.

 

 

س ب