پارتی بایكۆتی دیداری سلێمانی كرد

06/03/2019 - 12:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو - سلێمانی


ئەمڕۆ چوار شەممە لە شاری سلێمانی شەشەمین دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی دەستی پێكردو هیچ بەرپرسێكی پارتی لە دیدارەكەدا ئامادەنەبووە.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە شەشەمین دیداری سلێمانی لە زانكۆی سلێمانی دەستی پێكردو تیایدا ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق و حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق و ئەیاد عەلاوی و عەمار حەكیم و چەندین بەرپرسی حكومی و حزبی هەرێم و عێراق تیایدا ئامادەبوون.

 

پەیامنێرمان كە ئامادەی دیداری سلێمانی لەشاری سلێمانی بوو پێی ڕاگەیاندین: هیچ بەرپرسێكی پارتی ئامادەی دیدارەكە نەبووە.


ئەمە لەكاتێكدایە لەدیداری سلێمانی كە لە زانكۆی ئەمریكی بەڕێوەدەچێت لەساڵانی ڕابردوودا پارتی لەسەر ئاستی باڵا بەشداری دیدارەكەیانكردوە.

 

 

س ب