دكتۆر به‌رهه‌م سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات

06/03/2019 - 14:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 

دوای واژووكردنی رێكه‌تنی سیاسی نێوانیان پارتی و یه‌كێتی په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ ده‌چێت و دكتۆر به‌رهه‌میش رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ركاتێتك بیه‌وێت سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.

له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق پارتی ته‌واوی پیوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌رهه‌م صالح  بڕی به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بێگه‌رانه‌وه‌ بۆی كاندیدیكرد بۆ سه‌ۆركی كۆمار و دواجاریش له‌ هه‌ڵبژاردن نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دكتۆر به‌رهه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا به‌سه‌ر كاندیده‌كه‌ی پارتی بۆ سه‌رۆكی كۆمار.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردووش پارتی و یه‌كێتی ریكه‌وتنی نێوانیان واژووكرد و به‌پێی زانیاریه‌كان ده‌بێت پارتی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئاسایی بكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌رهه‌م. لای خۆشیه‌وه‌ به‌رهه‌م سالح راده‌گه‌یه‌نێت هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌چێته‌ هه‌ولێر.

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هەر كاتێك بمەوێت سەردانی هەولێر دەكەم، چونكە هەولێر شاری خۆمانە و پایتەختی هەرێمی كوردستانە”.