سلێمانی... مامۆستایانی وانەبێژ گردبونەوە

07/03/2019 - 10:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو - سلێمانی


ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەیەك لە مامۆستایانی وانەبێژ لەشاری سلێمانی گردبونەوەو داوای دامەزراندن دەكەن و هۆشداریاندایە پەروەردەی سلێمانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەیەك لە مامۆستایانی وانەبێژ لەشاری سلێمانی دژی دانەمەزراندنیان گردبونەوەو داوا لە بەڕێوبەرایەتی پەروەدی سلێمانی و وەزارەتی پەروەدەو حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بە زوترین كات بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەربكەن.

 

مامۆستایانی گرێبەست هۆشداریشیان دایە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان ڕێوشوێنی دیكە دەگرنەبەر.

 

 

 

 

س ب