28ساڵ پێش ئێستا ڕاپەڕینە مەزنەكە گەیشتە سلێمانی

07/03/2019 - 10:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و لەڕۆژی 7-3-1991 ڕاپەڕینە مەزنەكە گەیشتە شاری سلێمانی خەڵكی سلێمانی دژی دامودەزگاكانی ڕژێمی بەعس راپەڕین و لەماوەی یەك ڕۆژدا تەواوی دەزگا داپڵۆسێنەرەكان بەعس و بەعسیەكان لە شار ڕیشەكێش كران.


لەدوای ئەوەی لە ڕۆژی 5-3-1991 یەكەم بروسكەی ڕاپەڕینی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان لە شارۆچكەی ڕانیەوە دەستیپێكرد و یەك لەدوای یەك لەماوەی چەند هەفتەیەكدا سەرجەم شاروشارۆچكەكانی گرتەوە بە شاری كەركوك و خانەقینیشەوە لە چنگی دەسەڵاتی بەعس دەرهێنران و سەدان شەهید و برینداری لێكەوتەوە.


لەدوای ڕۆژ لە دەسپێكردنی ڕاپەڕین لەڕانیە، لەشاری سلێمانیش ڕاپەڕین دەستی پێكردو تەنها لە ماوەی یەك ڕۆژدا تەواوی دەزگا داپڵۆسێنەرەكان بەعس و بەعسیەكان لە شاری ڕیشەكێش كران.


لەئێستاداو لەساڵای 2019دەدا، دوای دەیان ساڵ لەو قوربانیدانەی هاوڵاتیانی كوردستان، بەهۆی ئەزمونی خراپی دەسەڵاتداری یەكێتی و پارتی، هاوڵاتیان بە بێزاریەوە ئەو یادە دەكەنەوەو دروشمەكانی ڕاپەڕین لە ئازادی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە پاشەكشەدان و نادادی دەسەڵاتی یەكێتی و پارتی بووەتە خۆرە گیانی كوردایەتی و نیشتمانپەروەری لای هاوڵاتیان .

 

ڕاپەڕینی هاوڵاتیانی هەرێم كە لە ڕانیەوە دەستی پێكرد لە بەرواری 21-3-1991 سەرجەم هێز و دامەزاروەكانی ڕژێمی بەعس لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ڕیشەكێش كران و بۆ یەكەم جار یەكەم پارچەی كوردستانی گەورە هەوای ئازادی هەڵمژی.

 


دوا بەدوای ڕانیە، یەك لە دوا یەك شارو شارۆچكەكان ڕاپەڕین و ئازاد كران.


6ی 3 لە ناوچەكانی بازیان و پشدەر ڕاپەرین كراو ئازاد بوون .

7ی 3 سلێمانی ڕاپەڕینی كرد و لە ماوەی یەك ڕۆژدا تەواوی دەزگا داپڵۆسێنەرەكان بەعس و بەعسیەكان لە شاری ڕیشەكێش كران.

8ی 3 لە چەمچەماڵ و پیرەمەگرون و ناوچەكانی دیكەی دەوروبەری سلێمانی ڕاپەڕین كرا و ئازادبوونیان ڕاگەیەنرا.

9ی3 كۆیە و شەقڵاوە ڕاپەرین و شۆڕش گرتیەوە.

10ی 3 لە چەندین ناوچەی دیكەی هەرێمی كوردستان ڕاپەرین دەستیپێكرد كە بریتی بوون لە ڕەواندوز و سۆان و تەقتەق و خەلیفان...هتد.

11ی 3 بروسكەی ڕاپەڕین گەشتە هەولێر و دام و دەزگاكانی بەعس ڕیشەكێش كران.

12ی3 لە جەلەولا و مەخمور و ئاكرێ و خانەقین ڕاپەڕین دەستیپێكرد.

13ی3 لە زاخۆ و پردێ.

14ی3 دهۆكیش هاتە ڕیزی ڕاپەرٍین و شۆڕشی گەلی كوردستان.

21ی3 دواجار نەورۆزی ئازادی لە كەركوك كرایەوە و بەعس لە دێرین ترین شاری كوردستان وەدەرنرا.

 

س ب