رێكەوتنەكەی یەكێتی و پارتی بەفشاری ئێران بووە

07/03/2019 - 11:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

دوای ئەوەی پارتی و یەكێتی ڕێكەوتنێكیان واژوو كرد بەمەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و دابەشكردنی پۆستەكان ئاماژە بۆئەوە دەكرێت ئەو ڕێكەوتنەكە بەفشاری ئێران كراوە.

بەپێی زانیارییەكان كە لە سەرچاوە هەواڵیەكانەوە بڵاوكراونەتەوە لەرێكەوتنی نیوان پارتی و یەكێتدا كەلە رۆژی دووشەممەی رابردودا ئەنجامیاندا پۆستەكانیان لەنیوان خۆیاندا دابەشكردوە .

بەپێی رێكەوتنەكە ئەو دوولایەنە لەسەر ئەوە رێكەوتنی كە سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەت و پاریزگاری كەركوك وەزیری دادی عێراق بدریتە یەكیتی نیشتمانی كوردستان و بۆئەومەبەستەش رزگاری علی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكیتی بۆ پارێزگاری كەركوك دەست نیشانكراوە"

ەربەپیی ئەوزانیارییانە كە بڵاوكراونەوتەوە" رێكەوتنەكەی یەكَیتی وپارتی لەژێرفشاری ئێراندا كراوەو بۆئەو مەبەستەش قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران سەردانی سلێمانی كردوە و لەگەڵ ئەودوولایەنەدا كۆبوەتەوە"


أ.س