لەسەر ناوگۆڕینی یەكەكانی نیشتەجێ بوون، هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیان

07/03/2019 - 12:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو - سلێمانی


ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداربن لەبەرامبەر ناوگۆڕنی یەكەكانی نیشتەجێ بوون هیچ بڕەپارەیەك نەدەن بەكۆمپانیاو وەبەرهێنەكان.


خدیجە عبدالجبار احمد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەندامی لیژنەی بەدواداچونی خزمەتگوزاری سیتییەكان بە كوردیوی ڕاگەیاند: ئاگاداری سەرجەم دانیشتوانی سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دەكەین كە هیچ بەشداربوویەك لەبەرامبەر ناوگۆڕینی یەكەكانی نیشتەجێبوون ( خانوو ،شوقە )، هیچ بڕەپارەیەك نەدەن بەكۆمپانیاو وەبەرهێنەكان.


هەروەها ووتیشی: هەر كەس پارەی لێوەرگیررێت دەتوانێت داواكاریمان پێشكەش بكات بەتەواوی زانیاریەكانەوە، ئێمەش نووسراو ئاراستەی داواكاری گشتی دەكەین و ئەوان خۆیان سكاڵا لەسەر كۆمپانیاكان دەجوڵێنن بەپێی یاسای سزادانی عێراقی.

 

 

س ب