گەندەڵیەكی دیكە، هەیە كیمیابارانی نەبینیوە كراوە بەبرینداری كیمیایی

09/03/2019 - 09:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی



كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە هۆشداری لە هەر كەس و لایەنێك كە بیەوێت دۆسەی بریندارانی كیمیابارانی شارەكە بشێوێنێت و ڕاشیگەیاند: كەس هەیە بە برینداری چەكی كیمایی ئەژماركراوە بە بێ ئەوەی لەكاتی كیمیابارانەكەدا لەهەڵەبجە بوبێت.


كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ڕونكردنەوەیەكی لەسەر دەندەڵییەكی دیكە بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند:" پتر لە بیست ساڵە ئێمە داكۆكی دەكەین لەمافی بریندارانی كیمیایی و چارەكە سەدەیەكە خزمەتی ئەم توێژە پڕ قوڕبانیە دەكەین و بەهەموو شێوازێك داكۆكیمان كردووەو ئەیكەین لەمافەكانیان بەتایبەتی چارەسەر كردنیان بەچاكترین شێوەو ڵە پێشكەوتوترین ناوەندی پزیشكی دونیا".


ئەوەشی خستەڕوو:" ئەوە ئێمەین خۆبەخشانە هەموو تەمەنی خۆمان بەخەرجدا لە پێناو قوربانیانی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجەداو لەهەموو دەرگاكانماندا تا كەمێك ئاوڕیان لێدانەوە" .


ئاماژەی بەوەشكرد:" ئێستا كەسانێك كە ئەركی وەزیفی خۆیان جێ بەجێ ئەكەن و هیچ منەت و خێرێك ناكەن كەوتونەتە وێزەی ئێمەو كۆمەڵەكەمان و شێواندنی لیستی بریندارانی كیمیایی و هەركەسێك لای ئێمە ساغ بووبێتەوە كە برینداری كیمیایی نییە ئەوان دەرگای بۆ دەكەنەوەو ناوی دەخزێننە نێو لیستی بریندارانی كیمیاییەوە".


لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە:" ئێمە داوای چارەسەری خێرای بریندارانی كیمیایی دەكەین بەڵام بەتوندی دەوەستینەوە لەئاست هەر كەسێك ولایەنێكدا كە دۆسیەی برینداران بشێوێنێت یاخود خەڵكی هان بدات بۆ بێ ڕێزی كردن و سوكایەتی بە نوێنەرانی وارسی پتر لەپێنج هەزار شەهیدی كیمیایی !، هەركەس و لەیەنێك كاردانەوەی خراپ بنوێنێ بەرامبەر كۆمەڵەكەمان و دەستەی باڵای ئەوا ئێمە ئەو كەسانە بەتاوانبار دەزانین كە هەڵیان دەنێن".


كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ووتیشی:" ژیانی بریندارانی كیمیایی لەهەموو حاڵەتێكدا لەئەستۆی كەرتی تەندروستی ئەم هەرێمەیەو ئێمە تا پێمان ڕەوا بینراوە هاوكاریان بووین و هاوكار دەبین بەڵام نابێ بوار بدرێ دۆسیەی بریندارانی كیمیاییش بەدەردی دۆسیەی شەهیدان ببرێ حەقو ناحەق تێكەڵ بكرێ".


هەروەها كۆمەڵەكە ئەوەشی خستەڕوو:" بە بەڵگەوە لامانە كەسی وا كراوە بە برینداری كیمیایی لە كیمیابارانەكەدا هەر هەڵەبجە نەبووە و لە لیستەكەدا ناوی هەیە! ، لیژنەو بڕیاری لیژنە چی لێبكەم ئەو كیمیابارانی نەبینیوەو بووە بە برینداری كیمیایی؟ !".
لە كۆتای ڕاگەیەنداوەكەدا ئەوەش هاتووە:" دەرچوونی بڕیارەكانی كار كردن لە مانگەكانی ٧ و ٨ی ٢٠١٨دا بوو وا ٧ مانگ بەسەریا تێدەپەڕێت خێرە وا كەوتۆتە ئەم بەروارە كەمتەرخەم لە ڕانەپەڕاندی كـــارەكان كێیە؟!؟!".

 

 

س ب