بۆ گه‌وشتوگوزار سه‌ردانی ئه‌م شوێنانه‌ مه‌كه‌ن مه‌ترسی هه‌یه‌

09/03/2019 - 17:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم هاووڵاتیان و گەشتیاران ئاگادار دەكاتەوە لە چەند ناوچەیەكی مەترسیدار بۆ گەشتكردن 

نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم راگەیاند، ئەمساڵ بەهاوكاری كەرتی تایبەت ئامادەكاری تەواومان كردووە بۆ هاتنی گەشتیان بۆ هەرێمی كوردستاو پێشبینی دەكرێت ژمارەیەكی زیاتر گەشتیار لە وەرزی بەهار روو لە هەرێمی كوردستان بكات.

ئەوەشی بۆ نه‌وا وت: " ژمارەیەكی ناوچەی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان بەهۆی تۆپباران و ئەگەری پێكدادانی چەكداری مەترسیدارەو پێویستە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن لەسەردانی ئەوناوچانە، بۆ گەشتیارانیش رێنمایی پێویست رادەگەیەنین تاوەكو خۆیان بپارێزن، چونكە ئەگەری هەیە بەهۆی تۆپبارانكردنی لەلایەن فڕۆكەكانی توركیا و هەندێكجار كۆماری ئیسلامی ئێران ژیانیان مەترسی لەسەر دروستببێت."