یەكگرتوو لە هەشت لیژنەدايه، پەرلەمانی كوردستان لیژنەكانی دیاری كرد

10/03/2019 - 14:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان، لە میانەی كۆبونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان ، ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان ی دیاری كرد كە بریتی بوون لە 15 لیژنە.


بە گوێرەی ڕێكەوتنی نێوان فراكسیۆنەكان، فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئەندامی دەبێت لە نێو هەشت لیژنەی هەستیار و هەمیشەیی لە پەرلەمانی كوردستاندا.


ئەو لیژنانەی بەر فراكسیۆنی یەكگرتوو كەوتون بریتن لە ( دارایی، ووزە و سامانە سروشتیەكان و پەروەردەو شارەوانی و كشتوكاڵ و ئەوقاف و كاروباری كۆمەڵایەتی).